سەردێر

كافتریاكەی ئاكۆ چكۆل داخرا

خەڵك
بەهۆی پابەندنەبوون بەمەرج و رێنماییەكانی كاركردن، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەت ئاكۆ چكۆل كافێ2ی لە شەقامی سالم داخست.

قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەكشەممە، بەهۆی پابەندنەبون بەمەرج و رێنماییەكانی كاركردن، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئاكۆ چكۆل كافێ2ی لە شەقامی سالم (سەهۆڵەكە) داخست.

باس لە ئەوەشكراوە، یەكێكی دیكە لە سەرپێچییەكانی ئاكۆ چكۆل كافێ2 پابەندنەبونییەتی بە رێنماییەكانی گەشتیاری و نەبونی مۆڵەتی كاركردن، بۆیە بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی دادەخرێت و خاوەنەكەشی روبەڕوی رێكاری یاسایی دەكاتەوە.

ئاكۆ چكۆل، ناوێكی دیاری نێو سۆشیال میدیایە و بەهۆی تۆماركردن و بڵاوكردنەوەی كورتە ڤیدیۆ و كاری كۆمیدیی لایەنگرێكی زۆری لە خۆی كۆكردۆتەوە.