سەردێر

رێگای سەرەكی نێوان قەڵادزێ‌ _ ڕانیە داخرا

خەڵك
ژمارەیەك لە فرۆشیاری غاز خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داوا دەكەن نرخی ئەو سوتەمەنییە هەرزان بكرێت.

ئەمڕۆ یەكشەممە، ژمارەیەك لە فرۆشیاری غاز بە هۆی كەمی و گرانی غازەوە ڕێگای سەرەكی نێوان قەڵادزێ‌ _ ڕانیە یان داخست و داوای هەرزانكردنی نرخی ئەو سوتەمەنییە دەكەن.

ئەمە لە كاتێكدایە نرخی سوتەمەنی و پێداویستییەكانی ڕۆژانەی هاووڵاتییان هەتا دێت گرانتر دەبێت و هاووڵاتیانیش لە زۆرینەی شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان خۆپیشاندانی ناڕەزایی ئەنجام دەدەن و داوا دەكەن نرخەكان هەرزان بكرێن.