سەردێر

سلێمانی.. خۆپیشاندەران شەقامێكیان داخست

خەڵك

خوێندكارانی كەمپی چوارچرای زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمودیان بەڕووی شۆفێراندا داخست.

ئەمڕۆ خوێندكارانی زانكۆ و پیمانگاكان لە سلێمانی خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمودیان داخست.

داواكاری ئەو خێندكارانە بۆ دەرماڵەیە و داوا دەكەن مانگانە ئەو بڕە پارەیەیان پێبدرێت كە خوێندكارانی چەند ساڵێك پێش خۆیان وەریانگرتووە.

پێش دروستبوونی قەیرانی دارایی خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان بڕی 50 بۆ 100 هەزار دیناری مانگانەیان پێدەدرا، بەڵام لەگەڵ قەیرانی دارایی ئەو دەرماڵەیە بڕدراو تا ئێستاش هیچ بڕیارێك نەدراوە بۆ پێدانی ئەو دەرماڵەیە بە خوێندكاران.

No description available.