سەردێر

خۆپیشاندانی سەرتاسەری دەستیپێكرد

خوێندكاران داوای دەرماڵەدەكەن

خەڵك
بەشێك لەخوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێمی كوردستان لە شار و شارۆچكەكان خۆپیشاندانیان دەستپێكرد و داوای دەرماڵە دەكەن.

ئەمڕۆ یەكشەممە، بەشێك لەخوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێمی كوردستان لە سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان خۆپیشاندانیان ئەنجامداو داوا دەكەن دەرماڵەیان پێبدرێت.

پێش دروستبوونی قەیرانی دارایی خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان بڕی 50 بۆ 100 هەزار دیناری مانگانەیان پێدەدرا، بەڵام لەگەڵ قەیرانی دارایی ئەو دەرماڵەیە بڕدراو تا ئێستاش هیچ بڕیارێك نەدراوە بۆ پێدانی ئەو دەرماڵەیە بە خوێندكاران.