سەردێر

كارەبای بەردەوام بۆ شەقامێكی سلێمانی دابین دەكرێت

خەڵك

(70%)ی پڕۆژەی دابینكردنی كارەبای بەردەوامی شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود تەواو بووە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی رایگەیاند، پرۆژەی دابینكردنی كارەبای بەردەوام بۆ شەقامی مەلیك مەحمود (70%) كارەكانی تەواو بووە و بەم نزیكانە هەمووی تەواو دەكرێت و شەقامەكە كارەبای بەردەوامیی دەبێت.

باس لە ئەوەشكراوە، پرۆژەی دابینكردنی كارەبا بەردەوام بۆ تۆڕی روناكی شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود یەكێكە لە پرۆژە گرنگەكان كە جگە لە بەخشینی سیمایەكی جوان بەشەقامەكە كاریگەری زۆری دەبێت بۆ سەلامەتی شۆفێران.