سەردێر

هەولێر.. دوو كەس بەهۆی وەرگرتنی ڤاكسین شەش ملیۆن دیناریان پێدرا

خەڵك
هەڵمەتی پاڵپشتیكردن لە وەرگرتنی ڤاكسین لە پارێزگای هەولێر ڕاگەیەنرا و لە تیروپشكێكدا دوو كەس براوەبوون كە هەریەكێكیان بوونە خاوەنی 3 ملیۆن دینار.

ڕزگار علی، سەرۆكی دەزگای نێودەوڵەتی پێشمەرگە بۆ كاری مرۆیی كە هەڵمەتی پاڵپشتی كردن لەوەرگرتنی ڤاكسینیان ڕێكخستووە ڕایگەیاند، هەركەسێك لەئەمڕۆوە ناوی تۆماربكات بۆ وەرگرتنی ڤاكسین، ناوی دەچێتە تیروپشك كە بڕی 3 ملیۆن دینار پێ دەدرێت.

هەڵمەتەكە لەلایەن دەزگای نێودەوڵەتی پێشمەرگە بۆ كاری مرۆیی بەڕێوەدەچێت و دوو هەفتە جارێك تیروپشك ئەنجام دەدرێت و هەركەسێك لەو تیروپشكەدا دەربچێت ٣ ملیۆن دیناری پێدەدرێت.

ئەمڕۆ وەك یەكەم جار تیروپشك ئەنجام دراو دوو كەس بوونە خاوەنی شەش ملیۆن دینار و هەر یەكێكیان سێ‌ ملیۆن دیناریان پێدەدرێت.

No description available.