سەردێر

ڕێكارێكی بانكی ناوەندی بەهای دۆلار دادەبەزێنێت

خەڵك-
بانكی ناوەندی عیراق، زیاتر لە 200 ملیۆن دۆلاری ئەمریكایی دەخاتە بازاڕەوە، كە بە بڕێكی زیاتر لە ڕۆژی پێشوو دادەنرێت.

ئەمڕۆ چوار شەممە، بانكی ناوەندی عیراق، بڕی 200 ملیۆن و 535 هەزار و 642 دۆلاری خستەبازاڕەوە، ئەمەش بە بڕێكی زیاتری ئەو دراوە دادەنرێت بەراورد بە ڕۆژی پێشوو كە 198 ملیۆن و 118 هەزار و 543 دۆلاربوو.

بانكی ناوەندی دەڵێت: “لە كۆی گشتی پارەكە 62 ملیۆن و 310 هەزار دۆلاری بەشێوەی كاش فرۆشراوە و ئەوی تر كە 138 ملیۆن و 225 هەزار و 642 دۆلار بوو بۆ پتەوكردنی ڕەسیدی بانكەكان بووە لە دەرەوەی وڵات”.

هەر لە بەیاننامەكەی بانكی ناوەندیدا هاتووە، ”لە پرۆسەكەدا 24 باتك بۆ دابینكردنی داواكاریی پتەوكردنی ڕەسیدی دەرەوە و 19 بانك بۆ دابینكردنی داواكاریی نەختینە و 273 كۆمپانیا بەشدارییان كردووە، هەر دۆلارێكیش بە 1460 دینار فرۆشراوە.

بەهۆی زیادخستنە بازاڕی دۆلار لەلایەن بانكی ناوەندییەوە، ئەمڕۆ بەهای 100 دۆلار لە 148 هەزار و 400 دینارەوە بۆ 148 هەزار دینار دابەزی.