سەردێر

بانكی ناوەندی زیاتر لە 198 ملیۆن دۆلار دەخاتە بازاڕەوە

خەڵك-
بانكی ناوەندی عیراق، زیاتر لە 198 ملیۆن دۆلاری ئەمریكایی دەخاتە بازاڕەوە كە بە بڕێكی زیاتر لە ڕۆژی پێشوو دادەنرێت.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، بانكی ناوەندی عیراق، بڕی 198 ملیۆن و 118 هەزار و 543 دۆلاری خستەبازاڕەوە، ئەمەش بە بڕێكی زیاتری ئەو دراوە دادەنرێت بەراورد بە ڕۆژی پێشوو كە 180 ملیۆن و 972 هەزار و 316 دۆلاربوو.
بانكی ناوەندی دەڵێت: “لە كۆی گشتی پارەكە 45 ملیۆن و 650 هەزار دۆلاری بەشێوەی كاش فرۆشراوە و ئەوی تر كە 152 ملیۆن و 468 هەزار و 543 دۆلار بوو بۆ پتەوكردنی ڕەسیدی بانكەكان بووە لە دەرەوەی وڵات”.
هەر لە بەیاننامەكەی بانكی ناوەندیدا هاتووە، ”لە پرۆسەكەدا 23 باتك بۆ دابینكردنی داواكاریی پتەوكردنی ڕەسیدی دەرەوە و 18 بانك بۆ دابینكردنی داواكاریی نەختینە و 215 كۆمپانیا بەشدارییان كردووە، هەر دۆلارێكیش بە 1460 دینار فرۆشراوە.
لە بازاڕەكانی نێوخۆی عیراق و هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ نرخی 100 دۆلاری ئەمریكایی بە 148 هەزار 350 دینار مامەڵەی پێوەكرا.