سەردێر

چەند ئامێری كارەبایی بەكاربهێنین بۆئەوەی پێوەری زیرەك نەكوژێتەوە؟

خەڵك-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ڕێنمایی بەكارهێنانی ئامێرە كارەباییەكانی ناوماڵ بڵاودەكاتەوە بۆئەوەی پێوەری زیرەكی كارەبا نەكوژێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی لە ڕوونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئاگاداری هەموولایەك دەكەینەوە، كە لەئێستادا وەزارەتی كارەبا بڕی كارەبای ماڵانی بە (40) ئەمپێر بۆ كارەبای سنگڵ فەیس دیاریكردوە، لەكاتی بەكارهێنانی كارەبای زیاتر پێوەرەكە دەكوژێتەوە، بۆئەوەی هەڵببێتەوە پێویستە بەكارهێنان كەم بكەیتەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، پرسیار زۆر دەكرێت سەبارەت بەوەی چەند ئامێر لەماڵەوە بەكاربێنین پێوەرەكە ناكوژێتەوە، لەو خشتەیەدا بەوردی ڕوونكراوەتەوە چەند ئامێر بەكاربهێنین ناكوژێتەوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، لەكاتی كارپێكردنی غەسالەی چل شۆردن دەبێت یەك سپلیت ئیش بكات و لەكاتی كارپێكردنی بۆیلەر دەبێت (1) سپلیت ئیش بكات.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە بڕیاربوو دوای بەستنی پێوەری زیرەك و كەمكردنەوەی بەهەدەردانی كارەبا، بڕی كاتژمێرەكانی كارەبای ماڵان زیاد ببێت، بەڵام ماوەیەكە بڕی پێدانی كارەبا كەم بۆتەوە.