سەردێر

وەزارەتی دارایی: بەرزكردنەوەی بەهای دۆلار یەدەگی بانكی ناوەندی پاراست

خەڵك

وەزارەتی دارایی عيراق راگەیەنراوێكی لەبارەی بەرزكردنەوەی بەهای دۆلاری ئەمریكی لەبەرامبەر دراوی نیشتمانی بڵاوكردەوە ‌و ڕایگەیاند، بەرزكردنەوەی بەهای دۆلار لەبەر بوژانەوەی بەرهەمی ناوخۆیی ‌و پاراستنی یەدەگی بانكی ناوەندی ‌و پاڵپشتیكردنی بودجە بووە.
وەزارەتی دارایی عیراق ئاماژەی بەوەشكردووە، لە 3 ساڵی ڕابردوودا بەرگەی قورسایی قەیرانێكی گەورەی داراییان گرت، كە هەڕەشە بوو لەسەر تواناكانی دەوڵەت بۆ پابەندبوون بە دابینكردنی خەرجییە زۆرەكانی كەرتی گشتی، كە مەترسی لەسەر دابینكردنی مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت دروستكردبوو، ئەمەش لە كاتێكدا بوو كە نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەڕێژەیەكی بەرچاو دابەزی ‌و بەهۆی بڵاوبوونەوەی كۆرۆناوە بارودۆخێكی مەترسیدار ڕووبەڕووی ئابووری نیشتمانی ببووەوە.

وەزارەتی دارایی عیراق لەمانگی تشرینی یەكەمیشدا ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە ‌و تیایدا ئاشكرای كردبوو، بەهۆی بەرزكردنەوەی بەهای دۆلارەوە لە نۆ مانگی یەكەمی ئەمساڵدا چالاكی بازرگانی بەشێوەیەكی بەرچاو زیادیكردووە، هەروەها ئەو بڕیارە بازاڕەكانی عیراقی لە نقومبوونی بە كاڵا‌ و بەرهەمی بیانی پاراست، كە ڕێگربوو لە گەشەی بەرهەمی ناوخۆیی.