سەردێر

لیرەی توركی هاڕەی كرد

خەڵك –
بۆ یەكەمجار لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا بەهای لیرەی توركی بەرامبەر دۆلار بەو شێوەیە ڕوو لە دابەزین بكات بەجۆرێك ئەمڕۆ هەینی نزمترین ئاستی خۆی لە مێژوودا تۆماركرد.

میدیاكانی تایبەت بەخستەڕووی دراوە جیهانییەكان بڵاویانكردەوە، كە بەهای لیرەی توركی بەردەوامە لەدابەزین ئەمڕۆ هەینی نزمترین ئاستی پێوانەیی بەرامبەر دۆلاری ئەمریكی تۆماركرد بەجۆرێك 100 دۆلار بەرامبەر هەزار و یەك لیرەی توركی مامەڵەی پێوەدەكرێت.

میدیاكانی دراوە جیهانییەكان باسیان لەوەشكردووە، كە لیرەی توركی خراپترین دراوی بازاڕی دراوی ساڵ بوو،كە لەماوەی پێنج ساڵدا دوو لەسەر سێی بەهای خۆی لە دەستداوە .