سەردێر

وەزارەتی دارایی ڕوونكردنەوەیەكی لەباری مووچەوە بڵاوكردەوە

خەڵك-

وەزارەتی دارایی نووسراوێكی سەبارەت بە ڕێنمایی دارایی ژمارە (16)ی 2021 بڵاوكردەوە و ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، مەبەست لە ناوەڕۆكی ڕێنمایی (هاوپێچ) خەرجكردنی جیاوازی ئەو مووچە و دەرماڵە شایستانەیە بۆ ئەو مانگانەی كە لە مووچەی فەرمانبەران پاشەكەوت كراوە.

لە نووسراوەكەی وەزارەتی داراییدا هاتووە، ئەم ڕێنماییە ئەو كەسانە دەگڕێتەوە كە جیاوازی (مووچەو دەرماڵەكان) یان لەو مانگانە بەستراوە كە مووچە تێیدا پاشەكەوت كراوە لە لایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە، ئەوا ئەو جیاوازیانەیان بۆ خەرج دەكرێتەوە، بەپێی ڕێنمایمان ژمارە (28) ی ساڵی 2020.