سەردێر

بانكی ناوەندی بڕێكی زیاتر دۆلار دەخاتە بازاڕەوە

خەڵك-
بانكی ناوەندی عیراق، نزیكەی 182 ملیۆن دۆلاری ئەمریكایی دەخاتە بازاڕەوە كە بە بڕێكی زیاتر لە ڕۆژی پێشوو دادەنرێت.


ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، بانكی ناوەندی عیراق، بڕی 181 ملیۆن و 912 هەزار و 19 دۆلاری خستەبازاڕەوە، ئەمەش بە بڕێكی زیاتری ئەو دراوە دادەنرێت بەراورد بە ڕۆژی پێشوو كە 172 ملیۆن 846 هەزار و 275 دۆلار بوو.
بانكی ناوەندی دەڵێت: “لە كۆی گشتی پارەكە 46 ملیۆن و 70 هەزار دۆلاری بەشێوەی كاش فرۆشراوە و ئەوی تر كە 135 ملیۆن و 842 هەزار و 19 دۆلار بوو بۆ پتەوكردنی ڕەسیدی بانكەكان بووە لە دەرەوەی وڵات”.
هەر لە بەیاننامەكەی بانكی ناوەندیدا هاتووە، ”لە پرۆسەكەدا 18 باتك بۆ دابینكردنی داواكاریی پتەوكردنی ڕەسیدی دەرەوە و 18 بانك بۆ دابینكردنی داواكاریی نەختینە و 221 كۆمپانیا بەشدارییان كردووە، هەر دۆلارێكیش بە 1460 دینار فرۆشراوە.
لە بازاڕەكانی نێوخۆی عیراق و هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ نرخی 100 دۆلاری ئەمریكایی بە 148 هەزار 400 دینار مامەڵەی پێوەكرا.