سەردێر

نرخی دۆلار بەرزبووەوە

خەڵك-

نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو بەرزبوونەوەی تۆمار كرد.

یادگار حەسەن لە كۆمپانیای سەعید بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، نرخی دۆلار بۆ ئەمڕۆ شەممە 6-11-2021، بەپێی بازاڕی گۆڕینەوەی دراوی بیانی لە شاری سلێمانی 100 دۆلاری ئەمریكایی بە 148 هەزار 500 دینار مامەڵەی پێوە كراوە.

وتیشی، “نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی بە 2 ملیۆن و 705 هەزار تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوە كراوە”.

لە كۆتایی مانگی ڕابردوودا نرخی 100 دۆلاری ئەمریكای بۆ 147 هەزار و 500 دینار دابەزی دوای ئەوەی بانكی ناوەندی ڕێژەەی فرۆشتنی دۆلاری زیاد كرد، بەڵام ماوەی هەفتەیەكە بڕی فرۆشتنی ئەو دراوە بیانییەی كەم كردۆتەوە.