سەردێر

ئەمڕۆ بەنزینی 690 دیناری لەچەند ناوچە و قەزایەك دابەشدەكرێت

خەڵك
بڕیارە ئەمڕۆ بەنزینی عیراقی لە چەند قەزا و ناوچەیەكی دەوروبەری سلێمانی دابەشبكرێت.

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ بەنزینی عیراقی لەدەروەی پارێزگای سلێمانی و لە 8 ناوچەی جیاواز دابەشدەكرێت و بە نرخی 690 دینار بۆ هەر لیترێك دەدرێت بە هاووڵاتییان.

ئەو ناوچانەی بەنزینی عیراقیان تێدا دابەشدەكرێت ئەمانەن..
كەلار- وێستگەی شیروان
چەمچەماڵ – وێستگەی بانی مەقام
بازیان – وێستگەی بازیان
چوارتا – وێستگەی تەگەران
رانیە- وێستگەی رانیە ئۆیەڵ
قەڵادزێ – ویستگەی ئاكام
پێنجوێن- ویستگەی ئاڵا
شارەزوور – ویستگەی دەروازەی شار