سەردێر

ڕێكخراوە ئەڵمانییەكە دەستی بەكاركردەوە و ژمارەیەكی زۆر هەلی كار ڕاگەیەنرا

خەڵك-
ڕێكخراوی (GIZ)ی ئەڵمانی بە هاوكاری وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەكەی دەستی بە پڕۆژەكانی كردەوە و ژمارەیەكی زۆر هەلی كاری لە شارۆچكەی دەربەندیخان ڕاگەیاند، كە ماوەی كارەكە 40 ڕۆژە و كرێكار بە 25 هەزار و سەرپەرشتیار 40 هەزار دینارە.

قائیمقامیەتی شارۆچكەی دەربەندیخان لە ڕاگەیەنراوێكدا هەلی كار بۆ دانیشتوانی شارۆچكەكە ڕادەگەیەنێت و ئاشكرای دەكات، كە هەلی کار بۆ ( کرێکار ، سەرپەرشتیار)ە و پڕۆژەكەش لە لایەن وەزارەتی فیدراڵیی ئەڵمانیا بۆ هەماهەنگی ئابووری و پەرەپێدان (BMZ) پاڵپشتی دارایی دەکرێت و لە لایەن (GIZ) پروگرامی ئاسۆی کارکردن (P4E) جێبەجێ دەکرێت، بە هاوبەشی لەگەل رێکخراوی ڕیچ.

ڕاشیگەیاندووە، ئەم پروژەیە هەلی کار بە شێوەیەکی کاتی دەڕەخسێنێت بۆ خەڵکی خانەخوێ، ئاوارەی ناوخۆی عیراق، پەنابەر و گەڕاوەی هەندەران بۆ کارکردن و كۆتا وادە بۆ پڕكردنەوەی فۆڕم 13-11-2021 دەبێت.

وەك لە ڕاگەیەنراوەكەدا ئاماژەی پێ‌ كراوە، کارکردن بە پێی شوێن و چالاکیەکان دەبێ و هەرکەس خوازیارە دەتوانێت لە ڕێگەی ئەم بەستەری خوارەوە فۆرمی بەشداری کردن پڕبکاتەوە.

بەستەری فورمی کوردی/ https://ee.humanitarianresponse.info/x/Cywud7dD

خوازیار پێوستە لە کاتی گەڕاندنەوەی فۆڕم کۆپییەک لەم بەڵگەنامانەی لای خوارەوە هاوپێچ بکات:
• فۆڕمی خۆراکی
• پێناسی باری شارستانی( یان کارتی نیشتمانی).
• کارتی کۆمسیۆنی باڵای پەنابەران (UNHCR) وە اقامە ئەگەر پەنابەریت.
• پێناسی کەم ئەندامی – ئەگەر کەم ئەندامی یان ئەگەرئەندامێکی خێزانەکەت کەم ئەندامە.
• بەڵگەی نەخۆشی درێژ خایەن، ئەگەر کەسێک لە خێزانەکەت نەخۆشی درێژ خایەنی هەیە.
پێناسەی کارەکە
• کارەکە بۆ ماوەی ٤٠ ڕۆژە .
• هەر ڕۆژێک کارکردن ٨ کاتژمێردەبێت، وە نیو کاتژمێر بۆ نان خواردن: واتە ( ٨:٠٠ بۆ ٤:٣٠ )
• ڕۆژانی کارکردن لە یەک شه ممە تا پینج شەممە دەبێت. بەڵام لە کاتی پێویستیدا ، دەشێت ڕۆژی شەممان کاربکرێت.
• بڕی پارەی ڕۆژانەی ( کرێکار) ٢٥٠٠٠ بیست و پێنج هەزار دیناری عێراقیە.
• بڕی پارەی ڕۆژانەی ( سەرپەرشتیار) ٤٠٠٠٠ چل هەزار دیناری عێراقیە.
• هاتوچۆ و نان خواردن لە ئەستۆی کرێکار خۆی دەبێت.
• ناو شاری سلێمانی و دەربەندیخان : زیادكردنی سەوزایی و چاندنی دار، پاككردنەوەی باخچەكانی ناو كەمپی زانكۆی سلێمانی، چالاكی هاوینەیی خوێندنگەكان، زیادكرن و چاندنی نەمام لە نەمامگەی دەربەندیخان، لە بلواری شەقامی مەلیك مەحمود و شەقامی تاسلوجە و چەند گەرەك و قوتابخانەیەكدا.
تێبینی
• خوازیار پێویستە ڕەچاوی ڕێکارە تەندروستیەکان بکات، بەستنی دەمامک وەهەروەها پابەند بون بە ماوەی سەلامەتی لەگەڵ کەسی بەرامبەر.
• مافی لە پێشینە بۆ دانیشتوی ناوچەکە دەبێت.
• دەرفەتی وەرگرتن بۆ هەردوو ڕەگەزە، ڕەگەزی مێینە و کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەتی بە تایبەتی هاندەدرێن بۆ پێشکەشکردنی داواکاری.
• خوازیار پێویستە تەمەنی لە ١٨ و بەرەو سەرەوە بێت.
• پڕکردنەوەی فۆڕم بە تەنها گەرەنتی وەرگرتن ناكات بەڵکو وەرگرتن بە پێی پێوەری (كەم دە رامەتی و پێویستی) ی دە بێت کە ڕیزبەندی کراوە لە فۆڕمی ناو تۆمارکردندا.
• ئەو کەسانەی ناویان دەردەچێت، پاش ماوەیەک ئاگادار دەکرێنەوە لە کاتی دەست بە کاربوون.
• ئەوانەی کە پێشوتر خۆیان یان کەسوکاریان بەشداریان کردوە لە پرۆگرامی پارە بەرامبەر کار لە ڕێکخراوی ڕیچ یاخود GIZ لە ماوەی ١٢ مانگی ڕابردوو ، ڕێگەپێ دراو نیە ، تکایە داواکاری پێشكەش مەکە
• کۆتا رۆژ بۆ ناو تۆمارکردن ١٣ى تشرینی دووەمی ٢٠٢١