سەردێر

نرخی نەوت بەرز بووەوە

خەڵك-

نرخی‌ نەوت لەبازاڕەكانی‌ جیهان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو بەرز بووەوە.

ئاژانسەكانی جیهان بڵاویانكردەوە، نرخی نەوت بەردەوامە لەبەرزبوونەوە كە بۆ ئەمڕۆ هەینی بەشێوەیەك بووە نرخی‌ نەوتی برێنت بە 84 دۆلار و 43 سەنت لە بازاڕەكانی جیهان مامەڵەی پێوەكراوە.

هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكیش بە 82 دۆلار و 84 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.