سەردێر

دارایی ڕێنماییەكی بۆ مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ دەركرد

خەڵك-
وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕێنماییەكی بۆ چارەسەری كێشەی مامۆستایانی وانەبێژ دەركرد و بڕی مووچەی وانەبێژی بۆ دیاریكردن.

بەپێی ڕێنماییەكەی دارایی ژمارە (14)، كە بە واژۆی ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی ئەمڕۆ چوار شەممە 27-10-2021 بە ژمارە 9223 دەرچووە و ئاڕاستەی گشت وەزارەتەكانە كراوە، ئاماژە بەوەكراوە، پاڵپشت بە نووسراوی ئەنجوومەنی وەزیران و كۆنووسی كۆبوونەوەی نێوان وەزارەتی دارایی و وەزارەتی پەروەردە لە 19ی 10ی 2021، شەش ڕێنمایی بۆ چارەسەری كێشەی مامۆستایانی وانەبێژ دەرچووە، كە تایبەتە بە دیاریكردنی كرێی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو بەپێی گوند و شارەدێ و سەنتەری پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان و لەبەرچاوگرتنی بڕوانامە.

جەختیشی كردۆتەوە، ئەم ڕێنماییە لە 1/9/2021ەوە جێبەجێ دەكرێت و لە ڕۆژنامەی وەقائعی كوردستان بڵاودەكرێتەوە.

دەقی ڕێنماییە داراییەكە: