سەردێر

مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەكرێت

خەڵك
ئەمڕۆ مووچەی لیواكان و دیوانی وەزارتی پێشمەرگە دابەشدەكرێت.

بەپێی ئەو لیستەی كە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە بڵاوكراوەتەوە، ئەمڕۆ سێشەممە مووچەی لیواكان و دیوانی وەزارتی پێشمەرگە دابەشدەكرێت.

ئەمە لە كاتێكدایە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان چەند مانگێكە بەردەوامە لەدابەشكردنی مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی هەرێم بە بێ‌ لێبڕین و بە ڕێژەی %100.

پێشتر جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاندبوو 25ی ئەم مانگە بەبێ لێبڕین و بەتەواوی دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 10 ی فەرمانبەران دەكرێت.