سەردێر

هەلی دامەزراندن لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی كەركوك ڕاگەیەندرا

خەڵك-
ئیدارەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی كەركوك، هەلی دامەزراندن بۆ هەردوو ڕەگەز لە چوارچێوەی كادری كاركردن لە فڕۆكەخانەكە ڕادەگەیەنێت.

بەپێی بەیاننامەیەك كە ئەمڕ‌و دوو شەممە لەلایەن ئیدارەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی كەركوكەوە بڵاوكرایەوە، دامەزراندن تەنیا بۆ خەڵكی پارێزگای كەركوك دەبێت و بە پلەی وەزیفی و بەپێی پسپۆڕییە جیاكیان كە ئەمانە دەگرێتەوە:
1-ئەندازیاریی مەدەنی.

2-ئەندازیاریی میكانیك.
3-ئەندازیاریی كارەبا.
4-ئەندازیاریی تەكنیكی ساركەرە و فێنككردن.
5-ئەندازیاریی زانستی كۆمپیوتەر.
6-بەڕێوەبردن و كارگێڕی (بە هەموو لقەكانییەوە).
7-زمانە بیانییەكان.
8-تەكنیكییەكان (بە هەموو پسپۆڕییەكان).
9-شۆفێری بارهەڵگر.
10-كرێكاریی كارگوزار.

مەرجەكان:
1-ئەوانەی داواكاریی پێشكەش دەكەن دەبێت تەنیا لە دانیشتووی كەركوك بن.
2-دەبێت شارەزاییەكی ئاستبەرزی هەبێت لە بواری پسپۆڕییەكەیدا.
3-دەبێت پێشكەشكار لانی كەم بڕوانامەی ئامادەیی هەبێت.
4-دەبێت تەمەنی لە 30 ساڵ زیاتر نەبێت.

ئیدارەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی كەركوك ئاماژەی بە تاوتوێكردنی سیڤی پێشكەشكاران دەكات لەلایەن لیژنەیەكی تەكنیكی شارەزا لە كۆمپانیای كارپێكردنی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی كەركوك و دیوانی پارێزگای كەركوك.

داواشكراوە هەركەس لەخۆی ڕادەبینێت، سی ڤی بۆ ئەم ئیمەیڵە ڕەوانە بكات

[email protected]
و داواكارییەكان تا 29ی تشرینی یەكەمی 2021 وەردەگیرێن.