سەردێر

بانكی ناوەندی زیاتر لە 103 ملیۆن دۆلار دەخاتە بازاڕەوە

خەڵك-
بانكی ناوەندی عیراق، زیاتر لە 103 ملیۆن دۆلاری ئەمریكایی دەخاتە بازاڕەوە كە بە بڕێكی كەمتر لە ڕۆژی پێشوو دادەنرێت.

ئەمڕۆ دوو شەممە، بانكی ناوەندی عیراق، بڕی 103 ملیۆن و 313 هەزار و 44 دۆلاری خستەبازاڕەوە، ئەمەش بە بڕێكی كەمتری ئەو دراوە دادەنرێت بەراورد بە ڕۆژی پێشوو كە 150 ملیۆن 823 هەزار و 703 دۆلار بوو.

بانكی ناوەندی دەڵێت: “لە كۆی گشتی پارەكە 6 ملیۆن و 290 هەزار دۆلاری بەشێوەی كاش فرۆشراوە و ئەوی تر كە 97 ملیۆن و 23 هەزار و 44 دۆلار بوو بۆ پتەوكردنی ڕەسیدی بانكەكان بووە لە دەرەوەی وڵات”.

هەر لە بەیاننامەكەی بانكی ناوەندیدا هاتووە، ”لە پرۆسەكەدا 16 باتك بۆ دابینكردنی داواكاریی پتەوكردنی ڕەسیدی دەرەوە و 5 بانك بۆ دابینكردنی داواكاریی نەختینە و 42 كۆمپانیا بەشدارییان كردووە، هەر دۆلارێكیش بە 1460 دینار فرۆشراوە.

لە بازاڕەكانی نێوخۆی عیراق و هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ نرخی 100 دۆلاری ئەمریكایی بە 147 هەزار 900 دینار مامەڵەی پێوەكرا.