سەردێر

فێستیڤاڵی پاییزەی بەرهەمە ناوخۆییەكان دەكرێتەوە

خەڵك-
گرووپی ژینگە و ژیان لە شارۆچكەی چەمچەماڵ هەڵدەستێت بە كردنەوەی فێستیڤاڵی پاییزەی بەرهەمە ناوخۆییەكان و ماوەی 6 ڕۆژ دەخایەنێت.

ساكار حەمەكەریم، هەنگەوان و سەرپەرشتیاری فێستیڤاڵی بەرهەمە ناوخۆییەكان لە سلێمانی بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، لەژێر ناونیشانی (گەڕانەوە بۆ سروشت) گرووپی ژینگە و ژیان لە چەمچەماڵ، فێستیڤاڵی پاییزەی بەرهەمە ناوخۆییەكان ساز ئەكات لە باخچەی 8ی ئازار لە نزیك نەمامگەی نەجمەدین.

ڕاشیگەیاند، فێستیڤاڵەكە ماوەی 6 ڕۆژ دەخایەنێت و لە ڕۆژی 28/10/2021 دەستپێدەكات و تاوەكو 2/ 11/ 2021 بەردەوام دەبێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمەش هاوكار و پاڵپشتی ئەم فێستیڤاڵانەین و ئامادەییمان ئەبێت و ئەڕۆین بۆلایان و داواش لە هاووڵاتیان دەكات، “ئێوەش هەوڵبدەن هاوكاری ئەو كەسانە بن، كە بەرهەمی ناوخۆییان هەیە و پشگیریان بكەن و ئامادەی فێستیڤاڵەكە بن”.