سەردێر

بانكی ناوەندی نزیكەی 156 ملیۆن دۆلار دەخاتە بازاڕەوە

خەڵك-
بانكی ناوەندی عیراق، نزیكەی 156 ملیۆن دۆلاری ئەمریكایی دەخاتە بازاڕەوە كە بە بڕێكی كەمتر لە ڕۆژی پێشوو دادەنرێت.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، بانكی ناوەندی عیراق، بڕی 155 ملیۆن و 872 هەزار و 791 دۆلاری خستەبازاڕەوە، ئەمەش بە بڕێكی كەمتری ئەو دراوە دادەنرێت بەراورد بە ڕۆژی پێشوو كە 174 ملیۆن 305 هەزار و 405 دۆلار بوو.
بانكی ناوەندی دەڵێت: “لە كۆی گشتی پارەكە 49 ملیۆن و 530 هەزار دۆلاری بەشێوەی كاش فرۆشراوە و ئەوی تر كە 106 ملیۆن و 342 هەزار و 791 دۆلار بوو بۆ پتەوكردنی ڕەسیدی بانكەكان بووە لە دەرەوەی وڵات”.
هەر لە بەیاننامەكەی بانكی ناوەندیدا هاتووە، ”لە پرۆسەكەدا 19 باتك بۆ دابینكردنی داواكاریی پتەوكردنی ڕەسیدی دەرەوە و 11 بانك بۆ دابینكردنی داواكاریی نەختینە و 269 كۆمپانیا بەشدارییان كردووە، هەر دۆلارێكیش بە 1460 دینار فرۆشراوە.
لە بازاڕەكانی نێوخۆی عیراق و هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ نرخی 100 دۆلاری ئەمریكایی بە 148 هەزار 100 دینار مامەڵەی پێوەكرا.