سەردێر

بەگوژمەی 237 ملیۆن دینار پڕۆژەیەكی قیرتاوكردن جێبەجێدەكرێت

خەڵك
بە گوژمەی 237 ملیۆن دینار پڕۆژەی قیڕتاوكردنی ڕێگەی سەرەكیی گوندی بێریات لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی شەشی هەولێر جێبەجێ دەكرێت.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڵاویكردەوە، بە مەبەستی ئاسانكاری بۆ هاتوچۆی شۆفێران و هاووڵاتییانی سنوورەكە، پڕۆژەی قیڕتاوكردنی ڕێگەی سەرەكیی گوندی بێریات لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی شەشی هەولێر جێبەجێدەكرێت.

ئاماژە بەئەوەشكراوە، جێبەجێكردنی پڕۆژەكەش لەسەر داهاتی شارەوانی، گوژمەی زیاتر لە 237 ملیۆن دیناری خەرج كرد كە پارەكە بە گوێرەی ڕێنماییەكانی دارایی تایبەت بە داهات خەرج دەكرێت.