سەردێر

بودجەیەك بۆ كەرتی تەندروستی راپەڕین تەرخانكرا

خەڵك
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا 400 ملیۆن دینار بۆ كەرتی تەندروستی دەڤەری راپەڕین خەرجبكرێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیاندراوێكدا بڵاویكردەوە، بەهۆی زیادبونی ژمارەی توشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە دەڤەری راپەڕین، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكـومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕەزامەندیدا لەسەر خەرجكرنی بڕی 400 ملیۆن دینار وەك هاوكاری بەپەلە بۆ كەرتی تەندروستی دەڤەری ڕاپەرین.

لە ڕاگەیاندراوەكەدا ئەوەش هاتووە، بڕی 250 ملیۆن دینار لەو پارەیە بۆ مەبەستی دانانی سیستەم و تۆڕی ئۆكسجین و گازی پزیشكی بۆ نەخۆشخانەی 100 قەرەوێڵەیی ژیان خەرج دەكرێت.

ئاماژە بە ئەوەشكراوە، بڕی 150 ملیۆن دیناریش بە مەبەستی دابینكرنی پێداویستی پزیشكی بۆ دەڤەرەكە خەرج دەكرێت.