سەردێر

ڕێگای گەرمیان-سلێمانی داخرا

خەڵك
لە كەلار بەهۆی گرانی نرخی بەنزینەوە خۆپیشاندان دەستیپێكرد و خۆپیشاندەران ڕێگای گەرمیان سلێمانیان داخست.

ئەمڕۆ لە قەزای كەلار بەشێك لە هاووڵاتییان گردبوونەوە و داوا دەكەن نرخی بەنزین هەرزان بكرێت.

بەپێی زانیارییەكانی گەیشتوو بە خەڵك، خۆپیشاندەران ڕێگای سەرەكی گەرمیان-سلێمانیان داخستووە.

ئەمە لە كاتێكدایە بەهۆی گرانی نرخی بەنزین و كاڵاو شمەكەكانی دیكە، لە زۆرینەی شار و شارۆچككانی هەرێمی كوردستان خۆپیشاندان ئەنجام دەدرێت.