سەردێر

“نرخی بەرمیلێك نەوت دەگاتە 100 دۆلار”

خەڵك-

وەزیری نەوتی عێراق پێشبینی دەكات نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاو لە ساڵی داهاتوودا بگاتە 100 دۆلار.

ئاژانسی فەرمی (العراقیە) لە زاری ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عیراق بڵاویكردەوە”لە پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی داهاتوودا نرخی بەرمیلێك نەوت لە نێوان 55 بۆ 60 دۆلاردا دیاری دەكرێت، ئەمەش كاریگەری ئەرێنی لەسەر باشركردنی دۆخی ئابوری وڵات و تیپەڕاندنی كورتهێنانی بودجە دەبێت”.

بە وتەی ئیحسان عەبدولجبار”نرخی نەوتی خاو لە چارەكی یەكەمی ساڵی داهاتوودا دەگاتە 100 دۆلار، هۆكاریی ئەمەش بۆ كاریگەرییەكانی كەمبوونەوەی ئاستی نەوتی عەمباركراوی ئەمریكا و زیادبوونی داواكارییەكان لەسەر وزە لە جیهاندا دەگەڕێتەوە”.