سەردێر

حكومەتی هەرێم: گرانبوونی نرخی بەنزین پەیوەندی بە بەغداوە هەیە

خەڵک-ئارام سەردار

سەرۆکی لیژنەی سامانە سروشتیەکان لەئەنجومەنی پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێت، بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین پەیوەندی بەڕاگرتنی بەنزین هەیە لەلایەن بەغداد، لەئێستادا بەرپرسانی باڵای وەزارەتی سامانە سروشتیەکان چوونەتە بەغداد بۆئەوەی ئەو کێشە تەکنیکیانە چارەسەر بکەن.

نافیز ناوپردانی، سەرۆکی لیژنەی سامانە سروشتیەکان لەئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بە(خەڵک)ی ڕاگەیاند، پڕۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر ماڵان لەسنووری پارێزگای هەولێر دەستی پێکردووەو سەرەتاش لەناوچە شاخاویەکان دەست بەدابەشکردنی نەوتکراوە، بۆئەوەی هەرماڵێک لەپارێزگای هەولێر بڕی ٢٠٠ لیتری پێ بدرێت، پێویستمان بە ١٠٠ ملیۆن لیتر هەیە.

لەبارەی نرخی بەنزین دەڵێت، بەهۆی هەندێ کێشەی تەکنیکی بەغداد بەنزین ڕەوانەی هەرێم ناکات، لەئێستادا بەرپرسانی باڵای وەزارەتی سامانە سروشتیەکان چوونەتە بەغداد بۆئەوەی ئەو کێشە تەکنیکیانە چارەسەر بکەن.