سەردێر

ئێران ئاستی هەناردەی بەرهەمی غازی سروشتی بۆ عیراق كەمكردووەتەوە

خەڵك

وەزارەتی كارەبای عیراق هۆكاری كەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی وزەی كارەبا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئاشكرا دەكات و ئەوە دەخاتەڕوو كە پەیوەندی بە كەمبوونەوەی بڕی دابینكاری غازی سروشتییەوە هەیە.
ئەحمەد عەبادی وتەبێژی وەزارەتی كارەبای عیراق ڕایگەیاند: ئێران ئاستی هەناردەی بەرهەمی غازی سروشتی بۆ عیراق كەمكردووەتەوە و ئێستا ڕۆژانە تەنها 20 ملیۆن مەترسێجایان لەو بەرهەمە بۆ هەناردە دەكات، كەئەوەش بڕێكی كەمەو هۆكارە بۆ كەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی كارەبا لە وێستگەكان.

وتەبێژی وەزارەتی كارەبای عیراق وتیشی: بەپێی ئەو ڕێككەوتنەی لەگەڵ ئێران هەیانبوو دەبوایە ئەو وڵاتە ڕۆژانە 70 ملیۆن مەترسێجا لە وەرزی هاوین و 50 ملیۆن مەتر سێجا لە وەرزی زستاندا بۆ عیراق ڕەوانە بكات، بەڵام پێوەی پابەند نەبووە، هەروەك خۆشبوونی كەشوهەوا و ئەنجامدانی چاكسازی لە تۆرەكانی كارەبا لەناوخۆدا هۆكاربووە بۆ ئەوەی بتوانرێت پارێزگاری لە كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبا بە هاووڵاتیان بكرێت.