سەردێر

“ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای بودجەی ٢٠٢٢ی عیراق ئامادەیە”

خەڵك

ڕاوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عیراق ئاشكرایدەكات: ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی داهاتوو ئامادەكراوە و تێیدا نرخی نەوت بە 50 دۆلار دیاریكراوە.
مەزهەر محەمەد ساڵح ڕاوێژكاری دارایی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق ڕایگەیاند: ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی ساڵی 2022 ئامادەكراوە و دوای پێكهێنانی حكومەتی نوێ لە ئەنجومەنی وەزیران تاووتوێی دەكرێت‌و پاشان ڕەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران دەكرێت.

ڕاوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عیراق ئاماژەی بەوەشكردووە: لە ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی داهاتوودا نرخی نەوت بە 50 دۆلار دیاریكراوە و كورتهێنانێكی گریمانەیی هەیە، كە لەڕێگەی جیاوازی نرخی فرۆشتنی نەوتەوە پڕ دەكرێتەوە.

مەزهەر محەمەد ساڵح ئەوەشی خستووەتەڕوو: لە پێنج ساڵی داهاتوودا ئابووری عیراق بوژانەوە بەخۆیەوە دەبینێت‌ و بەرهەمهێنانی نەوتیش 6 ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانە تێدەپەڕێنێت.