سەردێر

لیرەی توركی دابەزینێكی پێوانەیی تۆماركرد

خەڵك-
بەهای لیرەی توركی دابەزینێكی پێوانەیی تۆماركرد و گەیشتە ئاستی 9.1 لەبەرامبەر دۆلار، ئەمەش هێندەی تر زیانەكانی بەرفراوان كرد، لە پاش دابەزینێكی ناچاوەڕوانكراوی نرخی سود كە تەوژمێكی فرۆشتنی نوێی بەدوای خۆیدا هێنا.


سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ، لیرە 9.0740ی تۆماركرد لەبەرامبەر دۆلار، ئەمەش هەندێك نزمترە لە ئاستی داخستنی پێشوو.

لەمساڵدا دراوی توركی نزیكەی لەسەدا 18ی بەهای خۆی لەبەرامبەر دۆلاردا لەدەستدا و هێندەی تر هەڵاوسانی زیاتركرد كە دەگاتە نزیكەی لەسەدا 20.

بانكی ناوەندی توركیا، نرخی سەرەكی سودی بە بڕی 100 خاڵ بۆ لەسەدا 18 لە مانگی ڕابردوودا دابەزاند، ئەمەش بە بۆچوونی شرۆڤەكاران، بەڵگەیەكی نوێیە لەسەر دەستوەردانی سیاسی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی وڵاتەكە كە خۆی بە دوژمنی نرخی سود، لەقەڵەم دەدات.