سەردێر

پۆتین: نرخی بەرمیلێك نەوت دەگاتە 100 دۆلار

خەڵك-
فلادیمێر پۆتین سەرۆكی ڕوسیا پێشبینی دەكات نرخی بەرمیلێك نەوت بگاتە 100 دۆلار.

سەرۆكی ڕوسیا لە میانی بەشداریی لە دانیشتنی گشتی كۆڕبەندی (هەفتەی وزەی ڕوسی) ڕایگەیاند”دەكرێت نرخی بەرمیلێك نەوت بگاتە ڕۆخی 100 دۆلار، لەئێستادا ئەوە ڕێی تێدەچێت، چونكە نرخەكە لە بەرزبوونەوەدایە، مەبەستم لە ڕوسیایە”.

بە وتەی پۆتین”وڵاتەكەی ڕێگەنادات نرخی نەوت زۆر بەرزبێتەوە لە بازاڕی نەوتدا، بۆیە ئەوپەڕی هەوڵەكانی دەخاتەگەڕ بۆ زامنكردنی جێگیربوونی تەواوەتی لە بازاڕی نەوت و ڕێگە نادەن نرخی نەوت بەشێوەیەكی نائاسایی ڕوو لە بەرزبوونەوە بكات”.

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەشێوەیەكی بەرچاو ڕووی لە بەرزبوونەوە كردووە، بەجۆرێك كە ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی تێكەڵەی برێنت گەیشتە نزیكەی 83 دۆلار، هۆكاریی ئەمەش بۆ بەرزبوونەوەی ئاستی داواكاریی لەسەر نەوتی خاو، دەگەڕێتەوە.