سەردێر

نرخی زێڕ بەرزبۆوە

خەڵك-
نرخی زێڕی بیانی و عیراقی لە بازاڕەكانی ناوخۆدا ڕوو لە بەرزبوونەوە دەكات.

ئەمڕۆ چوار شەممە، نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی ناوخۆدا ڕووی لە بەرزبوونەوەكرد و مساقڵێك زێری عەیارە 21ی خەلیجی و توركی و ئەوروپی بۆ فرۆشتن گەیشتە 362 هەزار دینار، لەكاتێكدا نرخەكە لە ڕۆژی دوو شەممەی ڕابردوودا 360 هەزار دینار بوو، نرخی فرۆشتنیش 358 هەزار دینار بوو.

بەپێى زانیارییەكان، نرخی فرۆشتنی یەك مسقاڵ زێڕی عەیارە 21ی عیراقی 332 هەزار دیناری تۆماركرد و نرخی كڕینەوەشی گەیشتە 328 هەزار دینار.
سەبارەت بە نرخی زێڕیش لە نێو زەڕەنگەرەكانیش، نرخی فرۆشتنی زێڕی خەلیجی عەیارە 21 لەنێوان 365 هەزار دینار و 370 هەزار دیناردایە، نرخی فرۆشتنی مسقاڵێك زێڕی عیراقی عەیارە 21یش، لەنێوان 335 هەزار و 340 هەزار دیناردایە.