سەردێر

وەرزی تەكاندنی گوێز لە شارباژێڕ دەستی پێكرد

خەڵك-
گوندنشینان بەشێوەی هەرەوەز گوێزەكان كۆدەكەنەوە، توێكڵە سەوزەكەی لێدەكەنەوە و بۆ ماوەی هەفتەیەك لەبەر هەتاو هەڵیدەخەن تا وشكبنەوە و دواتر دەكرێتە فەردە (گونیە)وە و ئامادە دەبێت بۆ فرۆشتن و خواردنی.

ناوچەی شارباژێڕ لە سنووری پارێزگای سلێمانی بە داری گوێز بەناوبانگە و لەدوای ناوچەكانی هەورامانەوە دێت بۆ بوونی ڕێژەیەكی زۆری داری گوێز و لە ئێستاشدا جوتیاران دەستیان بە تەكاندن و كۆكردنەوەی بەروبوومەكەی كردووە.

داری گوێز، دارێكی جوانە و ھەندێ جار درێژایی دەگاتە ٢٠ مەتر، لە ناو گوێزدا مادەكانی وەك پرۆتین و ڤیتامین و شەكر و چەوری ھەیە. رێژەی بوونی مادەی فوسفۆر، كە مادەیەكی گرنگی خواردنە، لە ناو گوێز ، وەك ڕێژەی فسفۆرە لە ماسی و برنج و ھێلكە. گەڵاو و پێستی گوێز خوێن پاڵاوتە دەكات.

گرنگترین تایبەتمەندیەكانی گوێز بۆ چارەسەری نەخۆشییەكان
• بۆ چارەسەری نەخۆشی باكردنی گەدە و لەنێوبردنی كرمی گەدە.
• بۆ لە نێوبردنی ماندوویی، ٥٠ گرام گەڵای گوێز لە لیترێك ئاودا بوكڵێنن و لە كاتی حەمامكردندا لەو ئاوە كەڵك وەرگرن.
• ئەو كەسانەی نەخۆشی كەم خوێنییان ھەیە پێستی سەوزی گوێز لەگەڵ ئاودا بوكڵێنن و پاش خواردنی چێشت رۆژانە پەرداخێك بخۆن.
• كاتی زك ئێشە، گوێز بخۆن.
• مورەبای گوێز لەگەڵ ھەنگوێن بۆ ئەو كەسانە كە كێشی لەشیان ناسروشتیە، بۆ بەھێزكردنی لەش و ماسولكەكانیان بیخۆن.
• خواردنی گوێز لەگەڵ مەوز و ھەنجیر كاریگەرە لەسەر بەھێزبوونی مێشك.

 

وێنەكان؛ هەرێم تالیب