سەردێر

بانكی نێودەوڵەتی 100 ملیۆن دۆلار پێشكەش بە عیراق دەكات

خەڵك

بانكی نێودەوڵەتی، بە بڕی 100 ملیۆن دۆلار ھاوكاری عیراق دەكات، بۆ سەرخستنی كەمپینی وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا.
بانكی ناوەندیی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند، لەسەر داوای حكومەتی عیراق بانكی نێودەوڵەتی 100 ملیۆن دۆلاری پێشكەش بە عیراق كردووە تا كەمپینی وەرگرتنی ڤاكسین بە شێوەیەكی ئارەزوومەندانە لەناو ھاووڵاتیاندا خێراتر بكرێت و زۆرترین ھاووڵاتی بەشداری ھەڵمەتەكە بكەن.

بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی عیراق لەماوەی شەش مانگی ڕابردوودا حەوت ملیۆن ھاووڵاتی ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرگرتووە، و گرێبەستێكیشی لەگەڵ كۆمپانیای دەرمانی ئەسترازینكا واژۆكردووە، بۆ كڕینی 400 ھەزار دۆزی تری ئەو ڤاكسینە.