سەردێر

عیراق دەروازەیەكی نوێی سنووری لەگەڵ سعودیە دەكاتەوە

خەڵك

دەستەی بەڕێوەبردنی دەروازە سنوورییەكانی عیراق ڕەزامەندی پیشاندا لەسەر كردنەوەی دەروازەی نوێی سنووری (جەمیمە) لەگەڵ سعودیە بەوەش عیراق بەدەر لە عەرعەر دەبێتە خاوەنی دوو دەروازەی فەرمی لەگەڵ ئەو وڵاتەدا.
دەستەی بەڕێوەبردنی دەروازە سنوورییەكانی عیراق لە ڕاگەیەنراوێدا بڵاویكردەوە، لە میانەی دوایین كۆبوونەوەی ئەنجومەنی دەستەكەدا ڕەزامەندی پیشاندراوە بۆ كردنەوەی دەروازەی سنووری (جەمیمە) لەگەڵ وڵاتی سعودیە لە سنووری پارێزگای موسەننا، ئەویش پاش وەرگرتنی ڕەزامەندی لایەنی سعودیە بۆ ئەو كارە و دابینكردنی سەرجەم پێداویستییەكانی.

جێی ئاماژەیە، عیراق جگە لە فڕۆكەخانەكان ، 22 دەروازی سنووری تری وشكانی و دەریایی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێیدا هەیە.