سەردێر

زیاتر لە 15 ملیار دینار بۆ پڕۆژەی ئاو لە ئاكرێ‌ خەرجدەكرێت

بە شێوەی نەختینە و قۆناغ بە قۆناغ خەرجدەكرێت

خەڵك
بۆ تەواوكردنی پرۆژەی ئاو لە ئاكرێ‌ حكومەتی هەرێم بڕیاریدا بە خەرجكردنی بڕی زیاتر لە 15 ملیار دینار.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیاندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، “لە پێناوی خزمەتگەیاندنی زیاتر بە تەواوی شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان، حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا بە تەرخانكردن و خەرجكردنی بڕی 15 ملیار و 104 ملیۆن و 512 هەزار و 553 دینار بۆ تەواوكردنی پڕۆژەی ئاوی ئاكرێ”.

ئاماژە بە ئەوەشكراوە، ئەو بڕە پارەیە بە شێوەی نەختینە و قۆناغ بە قۆناغ لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانیی و گەشتوگوزار خەرج دەكرێت.