سەردێر

عیراق.. ڕێژەی نەوتی هەناردەكراو داهاتەكەی بۆ مانگی ئاب ئاشكرادەكات

خەڵك

وەزارەتی نەوتی عیراق ڕایدەگەیەنێت، لەمانگی ئابی ئەمساڵدا، 95 ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردەكراوە و كۆی گشتی داهاتەكەشی، 6 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار بووە.
وەزارەتی نەوتی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا كە ئەمڕۆ 27-9-2021، بڵاویكردەوە، مانگی ڕابردوو 95 ملیۆن بەرمیل نەوت لەڕێگەی كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نیشتمانی نەوت “سۆمۆ”ەوە هەناردەی دەرەوەی وڵات كراوە، هەر بەرمیلێك نەوتیش بە تێكڕا بە 69.2 فرۆشراوە.

عیراق لەدوای سعودیە بە دووەم گەورەترین وڵاتی هەناردەكاری نەوتی خاو لەجیهاندا دادەنرێت و بەڕێژەی لە 96% ی داهاتی ناوخۆ، پشت بە فرۆشتنی نەوت دەبەستێت، لەكاتی ئاساییدا ڕۆژانە 4 ملیۆن و 600 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە دەكات.