سەردێر

وادەی گەڕانەوەی پارە بەتاڵانبراوەكانی عیراق ئاشكرا كرا

خەڵك

وەزارەتی داد وادەی گەڕاندنەوەی پارە بەتاڵانبراوەكانی عیراقی لە چەند وڵاتێكەوە ڕاگەیاند و ئاشكرایكرد، كە بەرەیەكی هاوبەشیان لەگەڵ چەند وڵاتێك دروستكردووە، بەمەبەستی هێنانەوەی پارە بەتاڵانبراوەكان لەو وڵاتانەی كە ڕێگری بۆ ئەو دۆسیەیە دروست دەكەن.
حەنان مونزیر بەڕێوەبەری گشتی بەشی یاسایی لە وەزارەتی داد ڕایگەیاند، لە كۆنفڕانسی گەڕاندنەوەی پارە بەتاڵانبراوەكان میكانیزمی هاوكاری و هەماهەنگی نێوان وڵاتان دیاریكراوە و بەرەیەكی هاوبەش پێكهێنراوە لەلایەن ئەو وڵاتانەی كە پارەیان تاڵانكراوە بۆ ئەوەی پارەكانیان بگەڕێننەوە لەو وڵاتانەی كە ئاستەنگ و ڕێكارە یاساییە ئاڵۆزەكانیان داناوە بۆ ڕێگریكردن لە گەڕانەوەیان.

ئاماژەی بەوەشكردووە، چەند وڵاتێكی عەرەبی هاوكاری عیراق دەكەن لەم پرسەدا، لەوانە ئوردن و لوبنان و ڕۆژانی داهاتووش گەڕانەوەی پارە بۆ عیراق دەستپێدەكات.

لەلایەكی ترەوە دەستەی دەستپاكی عیراق ڕایگەیاندووە، ئەو پارانەی كە بەتاڵانبراوە، لەوڵاتانی دەرەوە بەناوی وەهمیەوە تۆماركراون، بۆیە ناتوانرێت بە وردی بڕەكەی دیاری بكرێت و هاوكات، پاداشتی دارایی دەداتە ئە كەسانەی یارمەتیان دەدات بۆ دۆزینەوەو گەڕاندنەوەی ئەو پارانە.