سەردێر

سبەینێ مووچەی وەزارەتێك دابەشدەكرێت

خەڵك
بڕیارە سبەینێ‌ موچەی مانگی نۆی وەزارەتێكی دیكە دابەشبكرێت.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، سبەینێ یەكشەممە، مووچەی مانگی نۆی دیوانی وەزارەت و لیواكانی پێشمەرگە دابەشدەكرێت.

ئەمە لە كاتێكدایە ئەمڕۆژ مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشكرا.

وەزارەتی درایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوامە لە دابەشكردنی مووچەی وەزارەتەكان بەبێ‌ لێبڕین.