سەردێر

بانكی ناوەندی بڕێكی كەمتری دۆلاری خستە بازاڕەوە

خەڵك-
بانكی ناوەندی عیراق، زیاتر لە 188 ملیۆن دۆلاری ئەمریكایی دەخاتە بازاڕەوە كە بە بڕێكی كەمتر لە ڕۆژی پێشوو دادەنرێت.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، بانكی ناوەندی عیراق، بڕی 188 ملیۆن و 499 هەزار و 208 دۆلاری خستەبازاڕەوە، ئەمەش بە بڕێكی كەمتری ئەو دراوە دادەنرێت بەراورد بە ڕۆژی پێشوو كە 213 ملیۆن و 697 هەزار و 484 دۆلار بوو.

بانكی ناوەندی دەڵێت: “لە كۆی گشتی پارەكە 17 ملیۆن و 30 هەزار دۆلاری بەشێوەی كاش فرۆشراوە و ئەوی تر كە171 ملیۆن و 469 هەزار و 208 دۆلار بوو بۆ پتەوكردنی ڕەسیدی بانكەكان بووە لە دەرەوەی وڵات”.

هەر لە بەیاننامەكەی بانكی ناوەندیدا هاتووە”لە پرۆسەكەدا 34 باتك بۆ دابینكردنی داواكاریی پتەوكردنی ڕەسیدی دەرەوە و 5 بانك بۆ دابینكردنی داواكاریی نەختینە و كۆمپانیا بەشدارییان كردووە، هەر دۆلارێكیش بە 1460 دینار فرۆشراوە.
بەهۆی زیادكردنی فرۆشتنی دۆلار لەلایەن بانكی ناوەندییەوە نرخی دۆلار كەمێك دابەزیوە لە بازاڕەكانی نێوخۆی عیراق و هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ نرخی 100 دۆلاری ئەمریكایی بە 147 هەزار 450 دینار مامەڵەی پێوەكرا.