سەردێر

حكومەتی عیراق لە بارەی ناردنی 200 ملیارەكە ی ئەم مانگە بڕیاریدا

خەڵك
حكومەتی عیراق بڕیاری ناردنی 200 ملیار دینارەكەی ئەم مانگەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانیدا.

فارس عیسا، نوێنەری‌ حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا رایگەیاند: “دوێنێ چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لەكۆبوونەوەی خۆیدا رەزامەندیی لەسەر رەوانەكردنی 200 ملیار دیناری دیكەی بۆ هەرێمی كوردستان دەربڕیوە”.

ئاماژەی بە ئەوەشكردووە، “رێكارە كارگێڕییەكان تەواو بكرێت، پارەكە هاوشێوەی دوو مانگی پێشووتر دەنێردرێت، كە پێدەچێت هەفتەی داهاتوو بنێردرێت”.

لەماوەی رابردوودا، هەولێر و بەغدا رێككەوتن لەسەرئەوەی بەغدا مانگانە وەك پێشینە بڕی 200 ملیار دینار رەوانەی هەرێمی كوردستان بكات.