سەردێر

خۆپیشاندانی فەرمانبەران لە سلێمانی دەستیپێكرد

داوای وەرگرتنی زەوی دەكەن

خەڵك
بەشێك لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانكۆی سلێمانی گردبوونەوە و داوای وەرگرتنی زەوی دەكەن.

ئەمڕۆ پێنج شەممە بەشێك لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانكۆی سلێمانی گردبوونەوە و دەڵێن، داوای مافی خۆمان دەكەین كە لە ساڵی 2012 بە ڕەزامەندی سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی داوایەك بەرزكرایەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران كە زەوی بكرێت بە یەكەی نیشتەجێبوون و بدرێت بە فەرمانبەران بەمەرجێك زۆرترین فەرمانبەر و مامۆستای زانكۆی سلێمانی لێی سودمەند بن.

ئەو مامۆستایانە دەڵێن، بەڵام تا ئێستا ئەو نوسراوە نەچووەتە بواری جێبەجێكردنەوە و ئێمە بێبەش بووین لە یەكەی نیشتەجێبوون.