سەردێر

نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

خەڵك

نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و ئەمڕۆ بەرمیلێك نەوتی برێنت بە 76 دۆلار و 38 سەنت مامەڵەی پێوە كرا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 23-09-2021 نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە رێژەی 0.25٪ بەرزبووەوە بە 76 دۆلار و 38 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.

هەروەها نەوتی سووكی تەكساسی ئەمریكا بە رێژەی 0.22٪ بەرزبووەوە بە 72 دۆلار و 39 سەنت مامەڵەی پیوەكرا.

دوێنێ‌ نرخی نەوت بە رێژەی 1٪ بەرزبووەوە، ئەوەش دوای ئەوەی كە دەركەوت قەبارەی نەوتی كۆگاكراو لە ئەمریكا دابەزیوە.