سەردێر

لێدوانی حكومەت لە بارەی دابەشكردنی مووچەی ئەم مانگە

خەڵك-

وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، 25ی مانگ دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت.
جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە ڕووداوی ڕاگەیاند، حكومەتی هەرێمی كوردستان پابەندە بە دابەشكردنی مووچە لە 25ی هەموو مانگێك.

وتیشی”هەوڵەكانی حكومەت بەردەوامن بۆ ئەوەی مووچە 100٪ دابەشبكات و بەپێی ئەو داهاتەی حكومەت و ئەو 200 ملیار دینارەی كە حكومەتی فیدراڵ دەینێرێت، پێشینەی كارەكانی حكومەتیش بۆ مووچەیە و هەر داهاتێك كۆبكرێتەوە و بێتە خەزێنەی حكومەت، سەرەتا بەشی مووچەی لێ جیادەكرێتەوە”.

لە دوو مانگی ڕابردوودا بەهۆی ناردنی 200 ملیارەكەی بەغدا، حكومەتی هەرێم بە بێ لێبڕین، مووچەی فەرمانبەرانی دابەش كرد و بەپێی لێدوانی بەرپرسانی هەرێم تاكو عێراق ئەو پارەیە بنێرێت دەتوانن بەبێ لێبڕین مووچە دابەش بكەن.