سەردێر

نرخی بەنزین لە سلێمانی هەرزان دەبێت

خەڵك
بڕیارە بڕی 360 هەزار لیتر بەنزین لە بەغداوە بگاتە پارێزگای سلێمانی و وتەبێژی بەنزینخانەكانیش دەڵێت: گەیشتنی ئەو بڕە بەنزینە كاریگەریی لەسەر دابەزاندنی نرخ دەبێت.

بەهمەن قادر، وتەبێژی بەنزینخانەكانی پارێزگای سلێمانی بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئەو بڕە بەنزینەی لەلایەن بەغداوە ڕەوانەی هەرێمی كوردستان دەكرێت هێشتا پشكی پارێزگای سلێمانی نەگەیشتووە.

دەشڵێت: هەموو ئامادەكارییەك كراوە لە بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی سلێمانی و چاوەڕوانی گەیشتنی ئەو بەنزینە دەكەین.

ئاماژەی بە ئەوەشكرد، ئەو بڕەی بۆ پارێزگای سلێمانی دیاریكراوە 360 هەزار لیترە و بۆ پارێزگای هەڵەبجەش 144 هەزار لیترە.

وتیشی: گەیشتنی ئەو بڕە بەنزینەو دابەشكردنی بەسەر بەنزینخانەكاندا كاریگەری لەسەر دابەزاندنی نرخ دەبێت.