سەردێر

كارەبای هەرێم لەگەڵ دوو كۆمپانیای كەرتی تایبەتدا گرێبەست دەكات

خەڵك

كارەبای هەرێم گرێبەستی بەڕێوەبردن و كارپێكردنی سیستمی كارەبا و كۆنتڕۆڵكردنی وێستگەكانی بەرهەمهێنان و گواستنەوە و دابەشكردنی كارەبای لەگەڵ دوو كۆمپانیای كەرتی تایبەت واژۆ كرد.
وەزارەتی كارەبای هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاشكرایكرد، ئەمڕۆ 14/9/2021 كەمال محەمەد ساڵح وەزیری كارەبا گرێبەستێكی بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەی سكادا لەگەڵ هەردوو كۆمپانیای ستێر و كۆنتڕۆڵ ماتیك واژۆ كرد كە پڕۆژەكە بەتێچووی 37 ملیۆن و 982 دۆلار لە ماوەی 900 ڕۆژدا جێبەجێ دەكرێت.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، پڕۆژەی سكادا بۆ بەڕێوەبردن و كارپێكردنی سیستمی كارەبای هەرێم و كۆنتڕۆڵكردنی وێستگەكانی بەرهەمهێنان، گواستنەوە و دابەشكردنی كارەبا بەكاردێت