سەردێر

وەزیری نەوتی عیراق دواهەڵوێستی خۆی سەبارەت بە ناردنی بەنزین بۆ هەرێم ڕاگەیاند

خەڵك

وەزیری نەوتی عیراق دوایین هەڵوێستی خۆی لەسەر ناردنی بەنزین بۆ هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند‌ و وتی، چاوەڕوانی داواكاری حكومەتی هەرێمی كوردستانین، بۆ ئەوەی ڕۆژانە یەك ملیۆن لیتر بەنزینیان بۆ بنێرین.
ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عیراق لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ پاتریك بویانیە بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای تۆتاڵی فەڕەنسایی ڕایگەیاند، كۆگاكانی وەزارەتی نەوت بەنزینی پێویستی تێدایە‌ و ئەگەر ئەمڕۆ داواكاری فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستانمان بەدەست بگات، ئەوا سبەینێ‌ بەنزین ڕەوانە دەكەین

ئەمەش لەكاتێكدایە، كەمال ئەتروشی وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێم لە دیدارێكدا لەگەڵ فەرمانگەی میدیا‌و زانیاری حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند، لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عیراق ڕێككەوتوون كە ڕۆژانە یەك ملیۆن لیتر بەنزین بۆ هەرێمی كوردستان بنرێن، بەڵام هێشتا میكانزمی گواستنەوەی ئەو بەنزینە دیاری نەكراوە.