سەردێر

عیراق.. داهاتی نەوتی مانگی ڕابردوو زیاتر لە 6 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار بووە

خەڵك

مانگی ڕابردوو بەنەوتی كەركوكیشەوە كە لەڕێی بۆری نەوتی هەرێمەوە هەناردە دەكرێت هەر بەرمیلێك نەوت بە 69 دۆلار فرۆشراوە و كۆی داهاتەكەشی زیاتر لە 6 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار بووە.
وەزارەتی نەوتی عیراق بڕی نەوتی هەناردەكراو داهاتەكەی بۆ مانگی ئاب بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند: بەپێی ئامارە سەرەتاییەكانی كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عیراق (سۆمۆ) مانگی ئامابی ڕابردوو 94 ملیۆن و 660 هەزار و 239 بەرمیل نەوت هەناردەی دەرەوە كراوە كە 91 ملیۆن و 655 هەزار و 930 بەرمیلیان لەكێڵگە نەوتییەكانی ناوەڕاست و باشووری عیراقەوە هەناردەكراوە و 3 ملیۆن و 4 هەزار و 309 بەرمیلیشیان لە كەركوكەوە هەناردەی بەندەری جەیهانی توركیا كراوە.

وەزارەتی نەوتی عیراق ئاماژەی بەوەشداوە: تێكڕای نەوتی هەناردەكراوی ڕۆژانە 3 ملیۆن و 54 هەزار بەرمیل بووە و لەو مانگەشدا بەتێكڕا هەر بەرمیلێك نەوت بە 63 دۆلار فرۆشراوە.

لەبارەی كۆی داهاتی نەوتی فرۆشراوی مانگی ڕابردوو وەزارەتی نەوتی عیراق ئاشكرایكردووە: بڕی 6 ملیار و 533 ملیۆن و 142 هەزار دۆلار بووە.