سەردێر

سلێمانی .. نرخی كارەبای موەلیدە ئەهلییەكان‌ دیاریكرا

خەڵك
نرخی یەك سەعات كارەبای موەلیدە لە (1 بۆ 31ـی ئابی 2021) لەنێوان نۆ هەزار بۆ دە هەزار و (500) دینار دەبێت.

قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویكردەوە، كاركردن و تەرخانكردنی كارەبا لەلایەن موەلیدە ئەهلییەكانەوە بۆ هاووڵاتییان لە مانگی ئابدا لەنێوان (210) بۆ (245) سەعاتدا بوە و هەر سەعاتێك بە (42.9) چل و دو پۆینت نۆ دینار دیاریكراوە،‌ بەمەش نرخی یەك ئەمپێڕ كارەبای موەلیدەی ئەهلی لە ناوشاری سلێمانی بۆ ئەو مانگە لە نێوان نۆ هەزار بۆ (10.500) دینار دەبێت‌، هەربۆیە بەهۆی جیاوازی كارپێكردنی موەلیدەكان‌ لەگەڕەكێك بۆ گەڕەكێكی دیكە، نرخی ئەمپێڕێك كارەبای موەلیدەی گەڕەكێك بۆ گەڕەكێكی دیكە جیاواز دەبێت.

ئاماژە بە ئەوەشكراوە، لیژنەی دیاریكردنی نرخی موەلیدە ئەھلییەكانی سلێمانی نرخی كارەبای موەلیدە ئەهلییەكانی بۆ مانگی ئاب ‌لەسەر بنەمای‌ نرخی سوتەمەنی لەبازاڕەكانی هەرێمی كوردستان كاتژمێرەكانی كاركردنی موەلیدەكان دیاریكردووە.